بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له به یاننامەیەکدا به توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانی ئێران کرد .
ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنە دیپلۆماسییەکان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، "تاوانەکانی جەنگ"ی ئەنجامداوە، لەوانە هێرشکردنە سەر دامەزراوە مەدەنییەکان و ژێرخانەکان، کە بەپێی ڕێککەوتننامەکانی ژنێڤ بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر مافی سروشتی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خۆ بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بە هەموو توانای خۆیەوە وەڵامی یەکلاکەرەوە دەداتەوە لە بەرامبەر هەر لەشکرکێشییەکی سەربازی و شەڕی یەکگرتوو لەلایەن دوژمنەوە.
تاران داوای لە وڵاتانی دراوسێی کەنداوی فارس کرد کە پێش بە هەر دەستدرێژیکارێک بگرن کە وشکانی، دەریا و ئاسمانی خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن و ڕێگە نەدەن پیلانەکانی ئەمریکا- زایۆنیستەکان ببنە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.
Your Comment